الأحد، 10 يناير 2010

كۆمپانیای ماس عێراقی بۆ وه‌به‌رهێنان پێویستی به ئه‌ندازیارو خاوه‌ن پسپۆڕی هه‌یه له‌بواره‌كانی دامهزراندنو صیانهو كارپێكردنی كارگه‌ی چیمه‌نتۆ، هه‌روه‌ها كاركردن له‌كارگه‌ی چیمه‌نتۆی ماس بازیان.

كۆمپانیای ماس عێراقی بۆ وه‌به‌رهێنان پێویستی به ئه‌ندازیارو خاوه‌ن پسپۆڕی هه‌یه له‌بواره‌كانی دامهزراندنو صیانهو كارپێكردنی كارگه‌ی چیمه‌نتۆ، هه‌روه‌ها كاركردن له‌كارگه‌ی چیمه‌نتۆی ماس بازیان.

ناوی پۆستهكانو ژماره كه‌سه‌كان

1ـ ئه‌ندازیاری میكانیكی، سێ كه‌س، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌زمونی له 10 ساڵ كه‌متر نه‌بێت.

2ـ ئه‌ندازیاری میكانیكی، سێ كه‌س، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌زمونی له 3 ساڵ كه‌متر نه‌بێت.

3ـ ئه‌ندازیاری كاره‌با، دوو كه‌س، كهپسپۆڕی له 10 ساڵ كه‌متر نه‌بێت.

4ـ ئه‌ندازیاری كاره‌با، دوو كه‌س، كهپسپۆڕی له 3 ساڵ كه‌متر نه‌بێت.

5ـ ئه‌ندازیاری كیمیاوی، دوو كه‌س، كهپسپۆڕی له 10 ساڵ كه‌متر نه‌بێت

6ـ ئه‌ندازیاری كارپێكردن(تشغیل)/ ئه‌ندازیاری كیمیاوی، چوار كه‌س كه شاره‌زایی له 3 ساڵ كه‌متر نه‌بێت.

بۆ وه‌رگرتن له‌و پۆستانه چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كان ئهنجامدهدرێتو موچه‌یان له‌سه‌ر رۆشنایی‌و شارهزاییو چاوپێكه‌وتن دیاریده‌كرێت.

دوا كات بۆ پێشكه‌شكردنی سیڤیه‌كان 20/1/2010

تیبَینی: كۆمپانیا هه‌ڵده‌ستێت به دابینكردنی كه‌سانی سهڵتو خواردن بۆیان، هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌یان به‌مه‌به‌ستی كار

وه‌رگیراوه له‌رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ژماره 592 

ليست هناك تعليقات: