الاثنين، 18 يناير 2010






زانكۆی كوردستان له‌هه‌ولێر پێویستی به‌ ئاراسته‌كه‌رێكه‌ بۆ به‌شی
 سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌كان به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌:

ـ پله‌یه‌كی ئه‌كادیمی هه‌بێت له‌بواری گه‌شه‌پێدانی مرۆیی یان پله‌یكی پیشه‌یی له‌و شێوه‌
ـ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ ماوه‌ی چوار ساڵ ئه‌زمونی هه‌بێت له‌بوار
ی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، باشتره‌ ئه‌گه‌ر له‌ژینگه‌ی زانكۆدا بێت.
ـ خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی به‌رزبێت‌و به‌باشی بتوانێت قسه‌بكات‌و بنوسێت به‌زمانی ئینگلیزی
ـ ئه‌زمونی كاركردنی هه‌بێت له‌ناو كه‌لتوره‌ جیاوازه‌كاندا، له‌ژینگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا.
ـ ئه‌زمونی هه‌بێت له‌ سیاسه‌ت‌و به‌رنامه‌‌و رێنیشاندانی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی.
ـ ئه‌زمونێكی باشی هه‌بێت له‌ به‌رێوه‌بردن‌و پێشخستنی ستاف
ی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی.
ـ به‌هره‌ی هه‌بێت له‌ كارگێری‌و رێكخستندا.
ـ توانای كاركردنی هه‌بێت له‌ژێر فشاردا.

ئه‌وكه‌سانه‌ی خوازیارن ده‌توانن سیڤی خۆیان بۆ ئه‌م ناونیشانه‌ بنێرن:jobs@ukh.ac

دواكات بۆ وه‌رگرتنی فۆرمه‌كان رۆژی 22/1/2010یه‌

وه‌رگیراوه‌ له‌رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ‌ ژماره‌ 5075



ليست هناك تعليقات: